
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا، كه له رۆژنامه‌ی تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، هەموو دەستوەردانەکان هەڵە نین، ئەو رێکارەی کە بەریتانیا و ئەمه‌ریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکە لە ساڵی 1991دا لە کوردستانی عێراقدا گرتیانە بەر بە سەدان هەزار هاووڵاتیانی منی لە کوشتن لە سەر دەستی سەدام حسەین رزگار کرد.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: کشانەوەی خێرای وڵاتانی رۆژئاوا لە ئەفغانستان سەرلە نوێ مشتومڕی لە بارەی دەستوەردانی لیبراڵییەوە گەرم کردەوە. راستییەک هەیە کە زۆر جار ئەم گفتوگۆیە فەرامۆشی دەکات، ئەویش ئەوەیە کە هەموو دەستوەردانەکان هەڵە نین.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئەو رێکارەی کە بەریتانیا و ئەمه‌ریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکە لە ساڵی 1991دا لە کوردستانی عێراقدا گرتیانە بەر بە سەدان هەزار له هاووڵاتیانی منیان لە کوشتن لە سەر دەستی سەدام حسەین رزگار کرد.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: پرۆسەی ناوچه‌ی ئارام بیرۆکەی جۆن مەیجەرە، دواتریش ناوچەی دژە فڕین کە بۆ ماوەی 12 ساڵ کوردستانی پاراست. ئەوانە پانتایی و ئاسایشێکی رێژەییان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دامەزراندنی پارلەمان و دامەزراوە حکوومیەکان و هێزی سەربازیی شەرعی (پێشمەرگە) رەخساند.
نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا چاوی به به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كه‌وت و رۆژی هه‌ینیش له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن رایگه‌یاند: چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێکرد وەک پەیوەندییه‌كانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
