
بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی خولی حەفتا و شەشەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەرەو شاری نیویۆرك بەڕێكەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە بەرهەم ساڵح، بەرەو نیویۆرك بەڕێكەوتووە بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی خولی حەفتا و شەشەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەرهەم ساڵح وتاری عێراق لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش دەكات.

