
رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 500 حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراون، کە نزیکەی نیوەیان دەستگیرکردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی رابردوودا 565 حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرڤ لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون.
روونیشیکردوەتەوە، لەماوەی ئەو شەش مانگەدا 247 چالاکوانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و لەو ژمارەیە 37 کەسیان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لەو ماوەیەدا 136 بەندکراوی کوردیش لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارەدراون و کوژران و برینداربوونی 132 کۆڵبەریش تۆمار کراون.
