
سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: لەبەر هەڵبژاردن لێبڕینی موچە لانەبراوە و ئەگەر پارەی پێویست هەبێت، قەرەبووی موچە نەدراوەکانیش دەکەنەوە، دەشڵێت: دژایەتی سیاسی لە پێناو شکاندنی هەریم بوەستێت، دەتوانن کاری زۆرتر لەوەی ئێستا بکەن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دیداریکدا لەگەڵ ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ رایگەیاند: ئەوەی دەوترێت کە حکومەت تەنها لەبەر هەڵبژاردن موچە دەدات ئەوە راست نییە، پارەمان هه‌بێت قه‌ره‌بوی موچه نەدراوەکانیش ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مان بێت، ئه‌گه‌ر نه‌مانبێت، من به‌ڵێنی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌م ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هاوڵاتییه.”
جەختیشی کردەوە، بڕیاری لێبڕینی موچە بڕیارێکی کەسیی نەبووە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، “جا ئێستا یه‌كێك بێت له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن نایه‌وێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت، من له به‌رپرسیارێتی ناترسم، به تاقی ته‌نیاش بم به‌رپرسیارێتی خۆم هه‌ڵده‌گرم”.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی حکومەتی سوپاسی کەرتی تایبەتی کرد کە نەیانهێشتووە پرۆژەکان بوەستن و رایگەیاند: كه‌رتی تایبه‌ت به هانای حكومه‌ته‌وه هاتن، نه‌یانهێشت پرۆژه‌كان بوه‌ستن، نه‌یانهێشت جووڵه‌ی بازرگانی له كوردستان بوه‌ستێت، ئه‌وه یارمه‌تیده‌ری ئێمه بوو، ئه‌زموونێكی باشیش بوو كه ئێمه بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین، دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه به‌س به‌ربه‌ستی سیاسی نه‌بێت و ئه‌م دژایه‌تییه‌ی بۆ شكاندنی هه‌رێم هەیە بوه‌ستێت، ئێمه ده‌توانین زۆر زۆر له‌وه زیاتر بكه‌ین.
