• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
قوباد تاڵەبانی باوکە گیان، لەپێناو قووت و گوزەرانی خەڵکەکەمان لەهەموو دەرگایەکی بەغدادمان دا

قوباد تاڵەبانی باوکە گیان، لەپێناو قووت و گوزەرانی خەڵکەکەمان لەهەموو دەرگایەکی بەغدادمان دا

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

باوكە گیان..چوار ساڵ بەسەر ماڵئاوایی تێپەڕبوو، كەچی خەمی لەدەستدانت و ئەو بۆشاییەی دروستی كرد هێشتا هەر ئەڵێی ئەو رۆژەیە كە هەواڵی ناخۆشی مەرگت هەموومانی ڕەشپۆش كرد.

لەم ماوەیەی بەجەستە لەناوماندا نەبوویت، لەهەمووكات زیاتر لەگرنگی و پێگەو كاریگەریی ژیانی سیاسی تۆ تێگەیشتین، ئاخۆ تۆ چی بووبیت وا هەموومان چوارساڵە ڕاكە ڕاكمانە و هەرچی ئەكەین هیچ لەو كەلێنانەمان بەتەواوی بۆ پڕ ناكرێتەوە كە لەپاش تۆ دروستبوون؟!دڵمان پڕە و هێشتا خەمباری ماڵئاوایی تۆین، بەڵام ئاسودەین كە لەهەوڵی گەیاندنی كاروانەكەتین بە دوا مەنزڵ، خەریكبوو ئەو یەكێتییەی هەموو ژیانی خۆتت لەسەر دانا بەرەو هەڵدێر بڕوات،

بەڵام شانمان دایە ژێر باری راستكردنەوەی و ئێستا لەگەڵ ھەڤاڵان خەریكین هەنگاو بەهەنگاو بیخەینەوە سەر راستەڕێگەكەی تۆی مام و ڕابەر.بەر لەوەی كۆچ بكەیت، لەگەڵ كاك نەوشیروانی هاوڕێی تەمەنت، خەونی یەكڕیزی و گێڕانەوەی برایەتی جارانتان هەبوو کە لە دەباشان هێڵە گشتییەکانتان بۆ راکێشاین، وا ئێمە هەنگاو بەرەو بەدیهێنانی ئەو خەونەی ئێوە دەنێین و سوورین كۆتایی بەهەموو دابەشبوونێك بهێنین و یەكێتی و گۆڕان بكەینە بەرەیەك و هاوپەیمانێتییەكی سیاسی تا یەکگرتنێک كە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو كۆمەڵانی خەڵكی کوردستان.

باوکە گیان، لەپێناو قووت و گوزەرانی خەڵکەکەمان لەهەموو دەرگایەکی بەغدادمان دا، چوینە هەركوێیەک سەربەرزبوین كە میراتگری مام جەلالین. زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەو هەموو پەیوەندی و دۆست و شكۆو رێزەی لەدوای خۆت بۆ ئێمەت بەجێهێشت و ئێمە ئێستا سەرمان بەرزە پێی، چونکە دەمانزانی و هەستمان پێدەکرد کە بەشی زۆری ئەو رێزە، تەنانەت دوای چوار ساڵ لەماڵئاوایی تۆ، هێشتا هەر بۆ تۆ بوو.

لەدڵەوە دەیڵێم سەربەرزم کوڕی تۆم باوکە گیان!خەمێكی قووڵی تری تۆ ئازادی و داكۆكیكردن بوو لە جیاوازییەکان، پاراستنی شکۆی نووسەران و خەڵكی خاوەن بیر و ڕۆشنفكردابوویت، بەبێ ئەوەی بتەوێ دواتر بەرەو ڕوویەكی دیار ئاراستەیان بكەیت، پێتوابوو ئازادی مافێكی خۆڕسكە تەنانەت بۆ تانەدان و ڕەخنەی توندیش لەخودی خۆت، ئێمەش هەر لەسەر باوەڕی تۆین و گفت و بەڵێنمان ئەوەیە تا ئەو جێگای دەسەڵات و توانامان هەبێت نەهێڵین گیراوی بیر و رۆژنامەنوسی زیندانیكراو و سەركوتكردنی ڕەخنەگرتن هەبێت و هەر بۆ پرەنسپیی چەپكە گوڵەكە تێدەكۆشین.

باوکە گیان.. ناتوانین بۆشایی تۆ وەك پێویست پڕ بكەینەوە، بەڵام هیچ كاتێكیش درێغی ناكەین و وتەو رەفتار و هەڵسوكەوتەكانت مەشخەڵی رێگەمانە بۆیە بەهیوام لە دوامەنزڵگەتدا ئاسوودە و ئارام بیت و ساڵ دێت و دەڕوات تۆ هەر مام جەلالی، ڕابەری كوردان و شكۆی نەتەوەکەمانی.کــوڕی خــۆتقــوبــاد

ShareTweetShare
Previous Post

فەرماندەی هەواڵگریی سەربازی ئیسرائیل: ئێران زۆری ماوە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

Next Post

نوری مالكی: پێموابوو سەدام لە سێدارە نەدرایە باشتر بوو

بەرێوەبەر

Next Post
نوری مالكی: پێموابوو سەدام لە سێدارە نەدرایە باشتر بوو

نوری مالكی: پێموابوو سەدام لە سێدارە نەدرایە باشتر بوو

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ