ئینتسار جبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات، بۆ وەستاندنی توركیا لە بۆردومان كردنی ناوچە سنورییەكان و دەستكەوتنی پشكی ئاو، لە رووی ئابورییەوە پەستان بخرێتە سەر ئەنقەرە.
ئینتسار جبوری لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، پێویستە حكومەتی عێراق سوود لە لەلایەنی ئابوریی وەرگرێت لەگەڵ توركیا، وەك كارتێكی پەستان بەكاری بهێنێت بۆ دەستكەوتنی ئاوی پێویست.
رونیشیكردووەتەوە، بەردەوامی پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق زۆر مەترسیدارە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە حكومەت بێدەنگە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق مەلەفی ئابورییان وەك كارتێكی پەستان بەكارنەهێناوە بۆ وەستاندنی پرۆسە سەربازیەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق و داوا دەكات ئەو كارتە بەكاربهێنرێت.