
جۆزێپ بۆرێڵ، نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش رایگەیاند، رێككەوتنی هەماهەنگییان لەگەڵ سعوودیە واژوو كردووە.
بۆرێڵ لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە ریازی پایتەختی سعوودیە، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، واژوویان لەسەر رێككەوتنێكی هەماهەنگی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری-كۆمەڵایەتی، ئەمنی كردووە.
نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش سەرنجی بۆ ئەوەش راكێشا كە لەگەل سعوودیەدا، یەكەم دیالۆگی مافەكانی مرۆڤیان دەست پێكردووە و ئاماژەی بەوەش كرد كە لەم هەفتەیەدا ئاماژەی ئەرێنی ئەو هاوبەشییە دەردەكەوێت.
جۆزێپ بۆرێڵ، لە چوارچێوەی گەڕی یەكەمی سەردانەكەیدا بۆ ناوچەی كەنداو، لە دوای قەتەر و ئیمارات، سەردانی سعوودیەی كردبوو.

