
شازادەیەكی سعودیە بەهۆی سەدام حسێنەوە هێرش دەكاتە سەر نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و بە كەسێكی تاییفی كینە لە دڵ وەسفی دەكات.
پێشتر نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە هۆكاری لە سێدارەدانی سەدام حسێن لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا وتی، لە دەستوردا رێگری لەوە نەكراوە لە جەژندا ئەو كارە بكرێت، یاسا داوای كردووە لەماوەی یەك مانگ تاوانبار لە سێدارە بدرێت دوای رەزامەندیدان لەسەری.
مالكی باسی لەوەش كردوبوو، كۆتایی مانگەكە كەوتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانەوە ئەگەر سەدام حسێن لە سێدارە نەدرایە ئەوا پێشێلی یاسا دەكرا بۆیە پابەند بووین بە كاتەكەوە و ئەوەش مافی شەهیدان و گەلی عێراق بوو كە بەهۆی سیاسەتەكانی ئەو پیاوە و حزبەكەیەوە كەرامەتیان لەكەدار كرا.
لای خۆیەوە سەتام بن خالد ئال سعود شازادەی سعودیە وەڵامی مالكی داوەتەوە و لە تۆڕی تویتەر سەبارەت بە دیدارەكە بڵاویكردووەتەوە، كەسێكی تاییفی كینە لە دڵ بهێنیتە سەر یەكێكە لە كەناڵەكان لە پێناو ئاشكرا كردنی راستییەك ئەوە سەركەوتنێكی راگەیاندنە.
رونیشیكردووەتەوە، بەڵام رێگەی بدەیت پاساو بۆ هەڵوێستێك بهێنێتەوە یاخود ئەجێندای خۆی تێپەڕێنێت ئەوە شكستێكی راگەیاندنی قورسە، چەندین هۆكار شكست و سەركەوتنی گفتوگۆیەك دیاری دەكەن، ئەوانیش “ئامانجتە لە چاودپێكەوتنەكە و ئامادەكارییەكی باش و تەواوە، هەروەها بێژەرێكی بەهێز كە بتوانێت گفتوگۆ بكات”.
