
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، لە پرۆسەیەكی هەواڵگری سەختدا جێگری ئەبوبەكر بەغدادی لە دەرەوەی سنور دەستگیر كراوە.
مستەفا كازمی لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەكاتێكدا هێزە پاڵەوانە ئەمنییەكان چاو كراوە بوون بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، باڵە رەسەنەكەیان لە دەزگای هەواڵگری یەكێك لە پرۆسە سەختە هەواڵگرییەكانیان لە دەرەوەی سنور ئەنجام دەدا.
باسی لەوەش كردووە، ئەو پرۆسەیە بۆ دەستگیر كردنی “سامی جاسم” سەرپەرشتیاری دارایی رێكخراوی داعش و جێگری ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی پێشووی داعش بووە.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردوامن لە پرۆسەكانیان بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی داعش و ناوبەناو دەستیگر كردن و كوشتنی چەندین سەركردە و چەكداری رێكخراوەكە رادەگەیەندرێت.
