
كیم جۆنگ ئون سەركردەی كۆریای باكور دەڵێت، گەشەپێدانی چەك لەلایەن وڵاتەكەیەوە بۆ بەرگریكردنە لە خۆی دژی سیاسەتە دوژمنكارەكانی ئەمریكا، نەك دەست كردن بە شەڕ.
كیم جۆنگ ئون لە وتەیەكدا لە پێشانگای كەشەپێدانی بەرگری ئاماژەی بەوەدا، پیۆنگ یانگ هێزی سەربازی تەنها بۆ بەرگری كردن لەخۆی زیاد دەكات نەك بۆ هەڵگیرسانی شەڕ.
رونیشیكردووەتەوە، لەگەڵا هیچ لایەنێكدا گفتوگۆ لەسەر شەڕ ناكەین، بەڵكو گفتوگۆ لەسەر رێگەگرتن لە شەڕ و پاراستنی سەروەریی نیشتمانیی دەكەین.
سەركردەكەی كۆریای باكور جەختی لەوەش كردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لێدوانەكانی واشنتن بەرامبەر بە كۆریای باكور دوژمنكارانەن، حوكم و هەڵسوكەوتەكانی هەڵەن و سیاسەتەكانیشی دژی پیونگ یانگن.

