• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
داوای‌ ئازادكردنی‌ ژنە چالاكوانێك دەكرێت كە زیاتر لەساڵێكە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركراوە

داوای‌ ئازادكردنی‌ ژنە چالاكوانێك دەكرێت كە زیاتر لەساڵێكە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركراوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ژمارەیەك پارێزەر و چالاكوان كەمپینێك بۆ ئازادی بێریڤان ئەیوب، چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ پێكهێناوەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە ئەو ژنە چالاكوانە دایكی‌ پێنج منداڵە و ماوەی‌ زیاتر لەساڵێكە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە “بەبێ تاوان” دەستگیركراوە.


ئەو پارێزەرو چالاكوانانە لەڕاگەیەندراوی‌ كەمپینەكەیاندا دەڵێن، “چالاكوانی مافی مرۆڤ ڕاگیراو (بێریڤان ئەیوب) لەزیندانە و ئاسایشی گشتی هەولێر (توقیف)ی كردوە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێت”.
داواش لەئازادیخوازان ‌و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ‌ و رێكخراوەكانی ژنان‌و ئافرەتان ‌و خانمان دەكەن كە پاڵپشتی ڕاگیراو ( بێریڤان ئەیوب) بكەن كە “دایكی 5 منداڵە و ماوەی ساڵێك زیاترە دەستگیركراوە و تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەكانیشی ببینێت‌ و چەندینجار مانیگرتوە لەخواردن ‌و خواردنەوە و هەرجارەو 15 بۆ 18 مانیگرتوە تا لەهۆش خۆی چوە بەزۆر ئاو و نانی پێ دراوەو لەئێستادا بێریڤان بار و ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپ تێكچوە”.
زیاتر لە ساڵێكە گوشارەكانی سەر رۆژنامەنوسان و چالاكوانان لە دهۆك و هەولێر چڕبوونەوە و بە دەیان رۆژنامەنوس و چالاكوان لە زینداندان و ژمارەیەكی كەمیان دادگایی كراون.
گرتن و دەستبەسەركردنی چالاكوانان و رۆژنامەنوسان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتوەتەوە و بە هەوڵێك بۆ سەركوتی رەخنەگران و بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان دادەنرێت.

دەقی راگەیەندراوی كەمپینەكە:

كەمپینی ئازادی بۆبێریڤان ئەیوب چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ
بۆڕای گشتی..


چالاكوانی مافی مرۆڤ ڕاگیراو ( بێریڤان ئەیوب ) لەزیندانە و ئاسایشی گشتی هەولێر ( توقیف )ی كردوە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێ ، داوا لە ئازادیخوازان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان و خانمان دەكەین كە پاڵپشتی ڕاگیراو خاتو ( بێریڤان ئەیوب ) بكەن كە دایكی 5 منداڵە و ماوەی ساڵێك زیاترە دەستگیركراوە و تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەكانیشی ببینێت و چەندین جار مانی گرتوە لەخواردن وخواردنەوە و هەرجارە و 15 بۆ 18 مانیگرتوە تا لەهۆش خۆی چوە بەزۆر ئاو و نانی پێ دراوە و لە ئێستادا بێریڤان بار و ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپ تێكجوە و ئاگاداری كردینەوە و ووتی كە هه رچیم ڵێهات ئاسایشی گشتی هه ولێر لێی بەرپرسیارە لە ژیان ومەرگی بەگریانەوە پێی ڕاگەیاندین و ووتی من تەنیا چالاكوانی مافەكانی مرڤم تەنها تاوانم وەستان ئازادی ڕادەربڕین بوە و دژی نادادی و گەندەڵیم ، لەوەزیاتر تاوانم نیە ئەگەر ئەوەش تاوانە بابمرم لێرە..بۆیە داوای دەستبەجێ ئازاد كردنی دەكەین..
بۆردی پارێزەرانی ستاندەر
( بەشدار حەسەن ، كامەران تەها ،شۆرش كریم ئسماعیل ، رێباز وسو حمد فەرەیدون فاچل عوبێد )
هه ركەسێك دەیەوێ پاڵپشت وپشتیوانی ئەم كەمپینە بكات بۆئازادكردنی بێریڤان ئەیوب ناوی و پیشەكەی بنوسێت :


1ـ سەیران نەخشین چالاكوانی مافی مرۆڤ هه ولێر
2ـ ئاراس محمد چالاكوان سلێمانی
3 ـ هۆگر جەمیل دهۆك
4ـ دیار ولی كاسب
5 ـ پارێزە و ڕاوژكاری یاسای عدنان لەزەڕایەن
6 ـ چالاكوان و ڕۆژنامەنوس هێمن مامند
7ـ پارێزەر بڕیار كۆیی
8 ـ ئومێد عبداللە خوێندكاری كۆلیژی یاسا
9 ـ پارێزەر ئسماعیل كلێسەیی
10 ـ ڕۆژنامەنوس فەرمان رەشاد
11ـ بەمۆ بەكر سعید. پیشە فەرمان بەر
12ـ دەشتی یوسف چالاكوانی مەدەنی
13ـ ادهم عزیز كاسب هه ولێر
14ـ فیرۆز ئەحمد خوێندكاری زانكۆ
15ـ ڕێباز فخرالدین حسن كارمەندی تەندروستی
16ـ سایە شەهید جلال چالاكوانی ژنان لەپڕۆژەی ژن ژیان مەیكوژە و چالاكوانی ماڤی مرۆف لە اڵمانیا
17- هەرمێ عومەر كۆیی چالاكوان
18-ڕۆشنا محمدمامۆستا
19- نیان فەتاح مامۆستا
20-ڕێكخراوی ئاسۆی نوێ
21-بڕوا رەسول مامۆستای زانكۆ

ShareTweetShare
Previous Post

ئەفغانستان.. داعش تەقینەوەی مزگەوتەكەی قەندەهاری گرتە ئەستۆ

Next Post

هۆشیار زێباری: ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی دژایەتی هەرێمیان دەكرد لە هەڵبژاردندا كەوتن

بەرێوەبەر

Next Post
هۆشیار زێباری: ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی دژایەتی هەرێمیان دەكرد لە هەڵبژاردندا كەوتن

هۆشیار زێباری: ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی دژایەتی هەرێمیان دەكرد لە هەڵبژاردندا كەوتن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ