
حەسیبە عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی حزبەكەیانە و ئەو پۆستە هێڵی سورە.
حەسیبە عەبدوڵڵا بە میدیای فەرمی حزبەكەی وتووە، پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و ئەو پۆستە هێڵی سورە لەلای حزبەكەیان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی لەوە دەكردەوە پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی ئەوانە، چونكە دوو كورسی ئەو پارێزگایەیان بەدەست هێناوە و لە بەرامبەر پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی داوای ئەو پۆستە دەكەن.
لای خۆیەوە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەوەی گرنگ بوو كورسییەكانی كورد لە كەركوك كەمیان نەكرد، ئەو پۆستە هی كوردە، با پرسی بەغدا یەكلایی بكەینەوە دواتر باسی ئەوەش دەكەین.
