
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری توشبوانی پەتای كۆرۆنای لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێك كە كۆپیەكی بۆ رادیۆی نەوا نێردراوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 6660 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 655 هاووڵاتی توشی پەتاكە بون و ژمارەی چەكبوانی كۆرۆنا 946 هاووڵاتییە، وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لەهەرێمی كوردستان لەوماوەیەدا 17 هاووڵاتی بووە كە زۆرترینیان لەشاری سلێمانی بوە.
