
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی ئاشكرایان كردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی رۆژی دووشەممە لە پارێزگای میسان ژەهراوی بوون، گەیشتوونەتە 290 كەس.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویان كردووەتەوە، رۆژی دووشەممە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی لە پارێزگای میسان بەهۆی ژەهراوی بوونەتەوە براونەتە نەخۆشخانەكانی ئەو پارێزگایە.
ئەوەش هاتووە، تاوەكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی ئەو كەسانەی ژەهراوی بوون گەیشتوونەتە 290 كەس، ئەو كەسانەش بەهۆی چێشتخانەیەكەوە ژەهراوی بوون.
لای خۆشیەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشكرای كردووە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر خاوەنی چێشتخانەكە و ئەو كەسانەی تۆمەتبارن گیراوەتە بەر.

