
پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكان رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق، دەچێتە خانەی كودەتاوە.
د.بوخاری عەبدوڵڵا مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی و ئەو ژینگەیەی بۆ گروپە چەكدارەكان دروستبوە بە رادیۆی نەوای راگەیاند: گومانی تیادا نییە كەشوهەوایەكی لەم شێوەیەو قبوڵنەكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كێشمەكێشی سیاسی و كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە.
بوخاری عەبدوڵڵا وتیشی: پێموایە ئەوەی لە بەغدا رودەدات زیاتر گروپە چەكدارەكانی لە پشتەوەیە بەئامانج گرتنی ماڵی سەرۆك وەزیران دەچێتە خانەی كودەتا بەسەر شەرعیەتەوە، بەداخەوە ئەمە قبوڵكراو نییەو پێموایە هێزە سیاسییە عیراقییەكان ناتوانن ئەمە قبوڵبكەن و ناشبێت قبوڵی بكەن، پێویستە چارەسەرێكی خێرا بۆ ئەم بارودۆخە بدۆزنەوە.
