
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە خوێندنگەیەكی وڵاتی نەیجەر 26 خوێندكار سوتان و گیانیان لەدەستدا و چەند خوێندكارێكی تر بە سەختی بریندارن.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری شایبۆ ئەبوبەكر فەرمانڕەوای ناوچەی “مارادی” لە باشوری نەیجەر بڵاویكردووەتەوە، ئاگر لە خوێندنگەیەكی ناوچەكە بەربووە و بەهۆیەوە 26 خوێندكار گیانیان لەدەستداوە و 13ی تر بریندارن.
حاكمی ناوچەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، برینی چوار لە بریندارەكان مەترسیدارە و خوێندنگەكە سەرەتایی بووە و منداڵەكان تەمەنیان 5 و 6 ساڵییە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئاگرەكە لە سێ پۆل بەربووە كە بە دار و پووش دروست كراون، تاوەكو ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە.
