
لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا دەڵێت، سلێمانی بێخاوەن نییە و شاری شاران بووە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێت.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا باسی لەوە كردووە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشت بوونەوەش بە خزمەتكردنی شارەكە و بە رێزگرتنی تاك بە تاكی هاوڵاتیان و دانیشتوانەكەی دەبێت.
رونیشیكردووەتەوە، چیتر پۆست و بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە بەڵكو بۆ خزمەتكردنە، لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتكاری خەڵكی ئەم شارە بزانن.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەش كردووەتەوە، سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هەر واش دەمێنێ

