
دەستەی كەشناشی و بومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، بارانی كەم و نمەباران تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و لە سەرەتای ساڵی 2022 بارانی بەخوڕ دەست پێ دەكات.
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەكە باسی لەوە كردووە، بەپێی دوایین پێشبینییەكان نمەباران و بارانی پچڕ پچڕ تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بارانی بەخوڕ دەست پێ دەكات و لە ماوەی سێ مانگی سەرەتادا بارانبارین لە نێوان توند و بەخوڕ دەبێت
جەختی لەوەش كردووەتەوە، دەستەكە بەرەدەوام هۆشداری دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بارانی بەخوڕ و دروست بوونی لافاو، شانەیەكی تایبەتمەندیش پێكهێنراوە و پلانیان بۆ سەرجەم دیاردە سروشتییەكان هەیە.


