ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریكی بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان دەڵێت، پێویستیان بە زانیاری زیاترە لەسەر نەوە نوێكەی كۆرۆنا كە بە “ئۆمیكرۆن” ناسراوە، پێشی وایە كە ئەو نەوەیە ئاگادار كردنەوەیەكی مەترسیدارە و جێی نیگەرانییە.
ئەنتۆنی فاوچی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە كردووە، تاوەكو ئێستا زانیاری زۆر لەسەر نەوەی “ئۆمیكرۆن” نییە كە لە باشوری ئەفریقا دەركەوتووە، كۆكردنەوەی زانیاری لەسەری دەرفەتێك دەدات بە زانایان تاوەكو بۆیان ئاشكرا ببێت كە ئایا ڤاكسینەكان كاریگەرن لە دژی یاخودنا.
وتوشیەتی، تاوەكو ئێستا نازانن كە ئایا ئەو نەوەیە توانای ئەوەیە لەو دژە تەنانە هەڵبێت كە ڤاكسینەكان دروستی دەكەن یاخودنا، بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆیان دەردەكەوێت و لەگەڵ زانایان لە باشوری ئەفریقا لەسەر هێڵن.
بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریكی بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان باسی لەوەش كردووە، لە ئێستادا قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە نەوە نوێكە ئاگادار كردنەوەیەكی مەترسیدارە، لەوانەیە كێشە بێت بەڵام تاوەكو ئێستا دڵنیا نین.