
لە چوارچێوەی چالاكییەكانی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر كۆنفرانسی پێداچوونەوە بە پلانی كاری دەستپاكی بەڕێوەچوو.
لەو بارەیەوە د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان وتی، بەهۆی ئەو دەستەبەرە یاساییەی هەیە، لە ئێستا هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا قۆناغی كردەیی بڕیوە.
رونیشیكردووەتەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە دەستكەوتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستانە دەستەكە لەگەڵ لیژنەكان كار دەكات و بەدواداچوونی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكە دەكات.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی باسی لەوەكردووە، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پرسی گەندەڵی زۆرێك لە رێكخراو و وڵاتانی پێشكەتوو لە پرسی بەرەنگاربونەوەدا ئامادەی هاوكاری كوردستانن، هەروەك لە ساڵی 2022 یەكێتی ئەوروپا پشتیوانی پرۆژەیەكی كوردستان بۆ ئەو پرسە دەكات..

