
یەحیا ئیسحاق سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی عیراق – ئێران دەڵێت، حكومەتی عیراق زۆرینەی قەرزەكانی غاز و وزەی كارەبای داوەتەوە و بەم نزیكانە 5 بۆ 7 ملیار دۆلاری تر قەرز دەداتەوە بە ئێران.
یەحیا ئیسحاق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئەو قەرزانەی ئێران كە لای عیراقە و تایبەتە بە هەناردە كردنی غاز و كارەبا زۆرینەی دراونەتەوە، ئەوەش بەپێی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هەردولا.
وتوشیەتی، هەروەها بەمنزیكانە حكومەتی عیراق 5 بۆ 7 ملیار دۆلار قەرزی تریش دەداتەوە كە لە سەریەتی.
پێشتر كازم موسەوی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئابوریی لە پەرلەمانی ئێران وتبووی، قەرزەكانی سەر عیراق دەگاتە نزیكەی 7 ملیار دۆلار و ناكرێت دەوڵەتێكی هاوڕێ بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بكات.
