
گاتع روكابی ئەندامی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق پێی وایە، راگەیاندنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق تەنها شانۆگەرییەكی درۆیە و هێزەكانی ئەو وڵاتە لە بەغدا و لە بنكەی سەربازی “عین الاسد”یشن.
گاتع روكابی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئەوەی باس دەكرێت سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، تەنها شانۆگەرییە و هیچ دەستپێشخەریەكی راستەقینە نییە بۆ كشانەوە.
وتوشیەتی، تەنانەت هێزەكانی ئەمریكا لەناو دڵی بەغدا و لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا كە تەنها چەند مەترێك لە سەرۆكایەتی حكومەتەوە دورە بە چەكەكانیانەوە بوونیان هەیە، هەروەها سەربازگەی “عین الاسد”یشیان چۆڵ نەكردووە.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو باسی لەوەش كردووە، ئەوەی دەوترێت گوایە ئەفسەرە عیراقیەكان سەرپەرشتی سەربازانی ئەمریكا دەكەن هیچ لایەنێك باوەڕی پێ ناكات، جا هێزەكانی بەرگریبن یاخود هێزە سیاسیەكان كە دژی مانەوەی ئەمریكان.

