
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند، ئەركیانە عیراق دوربخرێتەوە لە هەر ناكۆكیەكی هەرێمی.
لە راگەیەنراوێكدا نوسینگەی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق ئاماژەیكردوە كە مایكڵ ئەنكر نێردەی هاوپەیمانی ناتۆ سەردانی ئەعرەجی كردوەو لەگەڵیدا كۆبۆتەوە، لەو كۆبونەوەیەدا باسیان لە رێگاكانی پتەوكردن و ئاسایش و ئارامی لەناوچەكە كردوە، هەروەها پشتیوانییەكانی ناتۆ لەعیراق لە بوارەكانی راوێژو راهێنان تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەیان بوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە كراوە كە ئەعرەجی رایگەیاندوە، ئەركیانە كە پارێزگاری لە عیراق بكەن و دوریبخەنەو لە هەر ناكۆكییەكی هەرێمیی، عیراق بە هەموو شێوەیەك رەتیدەكاتەوە كە خاكەكەی و ئاسمان و ئاوەكانی بەكاربهێنرێت بۆ هێرشكردنە سەر دەوڵەتان.

