
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ساڵی داهاتوو چەندین پرۆژەی كەرتی كارەبا تەواو دەكرێن و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرز دەیبَتەوە.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی راوێژكاریی وەزارەتەكەی كردوە و تێیدا چەند بڕیارێك دران لەوانەش “وەزارەت پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە كردووە و ژمارەیەك لەو پڕۆژانەی كە جێبەجێ كراون لە ساڵی 2022 دا دەكرێنەوە”.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، هەروەها لە ساڵی 2022 دەیان پڕۆژەی كەرتی كارەبا تەواو دەكرێن، جگە لەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی كۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
وەزارەتی كارەبا هێمای بۆ ئەوەش كردووە، پاش هەوڵێكی زۆر توانیویانە رەزامەندی یەكێتی ئەوروپا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی 400 كەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرزی “توركیا- هەرێمی كوردستان – عیراق” بەدەست بهێنێت.
