
لەگەڵ ئەوەی بڕیاردرا بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینییەوە هیچ بۆنەو چالاكییەك لەشاری سلێمانی بەڕێوەنەچێت، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئامادەكاریان كردوە بۆ هەر حاڵەتێكی لە ناكاو.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە رادیۆی نەوای راگەیاند: هێزەكانیان لە ئامادەباشیدان بە تایبەت بۆ شەوی سەری ساڵ بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو ئەگەر لە هەرشوێنێك گردبونەوەیەك هەبێت بۆئەوەی بتوانن ئەمنیەت و ئاسایشی شاری سلێمانی بپارێزین و تا بەرەبەیانییەكی درەنگ هێزەكانیان لەسەر شەقامەكان دەبینرێن.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتیشی: بۆ ئەمساڵ كە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڕیاریداوە كە هیچ كۆبونەوەو ئاهەنگێك نەكرێت لەسەر شەقامی سالم، رەنگە وەك ساڵی رابردوو شەقامەكە نەگیرێت.

