
كۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، بڕیاری ئیدانە كردنی تێوەگلاوان لە كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی وڵاتەكەی دەربكات.
یاریدەدەرێتی كاروباری یاسایی سەرۆكی ئێران لە یاداشتنامەیەكدا بۆ كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەداوە، حەسانەی تێوەگلاوان لە تیرۆر كردنی بەرپرسانی حكومی و دبلۆماسی دەبێتە هۆی دروست كردنی مەترسی لەسەر ئاشتی نێودەوڵەتی.
ئەوەش هاتووە، بۆیە داوا دەكەن نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێك دەربكات و تێیدا ئیدانەی ئەو كەسانە بكات كە لە تیرۆر كردنی لیوا قاسم سولەیمانییەوە تێوەگلاون.
ئێران لە یاداشتنامەكەیدا باسی لەوەش كردووە، سەرجەم دەستپێشخەرییە یاساییەكان بخرێنە خزمەت ئیدانەكردنی تیرۆركردنی بەرپرسانی حكومی و دبلۆماسی، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سنورێك بۆ ئەو جۆرە تاوانانە دابنرێت.
