
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كرد، ئێوارەی رۆژی شەممە روبەڕوبونەوە لە نێوان هێزەكانیان و 3 داواكراوی بە رەگەزی عەرەب رویداوە و یەكێك لە داواكراوەكان بە گولـلە بریندار بووە.
یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كردووە، ئێوارەی رۆژی شەممە هێزەكانیان چونەتە گەڕەكی راپەڕین بۆ دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار كە بە رەگەز عەرەبن و فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.
وتوشیەتی، لە كاتی دەستگیركردنیان ئەو داواكراوانە روبەڕوی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە و تەقەیان كردووە، لە ئەنجامدا هێزەكانیان وەڵامیان داوەتەوە و بەهۆیەوە یەكێك لە داواكراوەكان برینداربووە.
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، دوو تۆمەتبارەكەی دیكە دوای روداوەكە دەستگیركراون و بریندارەكەش لەژێر چاودێری ئاسایش و هێزە ئەمنییەكان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

