
بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستھێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.
ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی. کە ئەمە ئامانجێکی باڵایە و ئەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین و لە پێناویدا خەبات بکەین.
ھەر شاد سەربەرز و سەرکەوتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

