كونسوڵیەتی گشتی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەولێر هیوا دەخوازن پێكهێنانی حكومەتی نوێ رەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵكی عیراق بێت.
لە راگەیەنراوێكدا كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر پێشوازی كردوە لە كۆبونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و رایگەیاندوە، ئەو كۆبونەوەیە بەشێكی دانەبڕاوی پرۆسەی دیموكراتی و سەروەری نەتەوەییە لەعیراق.
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا وێڕای پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی هەڵبژێردراوی پەرلەمان و حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەكردوە، بەڕەچاوكردنی ئەو رۆڵە گرنگەی عیراق دەیبینێت لەڕوی سەقامگیریی و ئاساییشەوە لەناوچەكەدا، هیوادارن سەركردەكان و ئەندامانی نوێی پەرلەمان دەستوبرد هەڵبستن بەپڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ، بەئامانجی ئەوەی بتوانێت كاری گرنگی خۆی ئەنجامبدات لە بەردەوامیدان بەپاراستنی دیموكراتی و هێشتنەوەی سەروەری نەتەوەیی و روبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگاریە هەنوكەییانەی بەرەوڕوی عیراق و ناوچەكە بونەتەوە، هەروەك هیواداریشن حكومەتی نوێ رەنگدانەوەی ئیرادەی