
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە تیایدا هۆشداری دەدات بە شۆفێران چەند رێگاو شوێنێك بەربەستكراون و هاتوچۆكردن تیایاندا مەترسیدارە بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكات كە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی كەشو هەوا ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست كراون یان هاتووچۆ تیایاندا مەترسیدارە:-
– ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو كوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
– رێگای سلێمانی – دەربەندیخان بەربەست كراوە.
– رێگای پێنجوێن بەربەستكراوە
– رێگای سلێمانی – قەیوان بەربەست كراوە
– رێگای سلێمانی – مێرگەپان بەربەست كراوە
– رێگای تاسلوجە – بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
– رێگای دوكان – تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی گشت شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێك ئەو رێگایانە بە كار نەهێنن و باشتریشە بۆ كاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەكەن.
ڕێپێدراوی هاتووچۆ : هێمن سالار
