بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی سالم ئیبراھیم زۆزانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی یوسف زۆزانی و بنەمالەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت ، بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە ھەمیشە نموونەی بەرزی تێکۆشان و خەباتگێڕی بوون و لە رۆژانی سەختی خەباتیشدا جگە لە بەشداریتان لە شۆڕش، ماڵ و حاڵتان لە رۆژئاوای کوردستان کردبووە خزمەتی شۆڕش و تێکۆشەرانی یەکێتی.
دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێز کاک یوسف زۆزانی
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (سالم ئیبراھیم زۆزانی) برای جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە ھەمیشە نموونەی بەرزی تێکۆشان و خەباتگێڕی بوون و لە رۆژانی سەختی خەباتیشدا جگە لە بەشداریتان لە شۆڕش، ماڵ و حاڵتان لە رۆژئاوای کوردستان کردبووە خزمەتی شۆڕش و تێکۆشەرانی یەکێتی.
لەخوای گەورە داواکارین دڵنەواییتان بداتەوە و کۆتا ناخۆشیتان بێت و رۆحی ئازیزیشتان بۆ ھەمیشە شادبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٤ی ١ی