بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، بەتۆمەتی فێڵكردن لەهاوڵاتیان سێ تۆمەتبار دەستگیركراون، كە لە رێگەی نوشتە و فاڵەوە پارەیان لە هاوڵاتیان سەندووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنكەی پۆلیسی چوارچرا تۆماركرد لەدژی سێ تۆمەتبار كە لە رێگەی نوشتەو فاڵ گرتنەوەوە فێڵی لێكراوە و بڕی 600 دۆلاریان لێسەندووە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد.
رونیشكراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەرسێ تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە فێڵیان لە هاوڵاتیان كردووە و لە رێگەی پەیجێكەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هاوڵاتیانیان فریوداوە.
بەپێی زانیاریەكانی پۆلیسی سلێمانی، ئەو تۆمەتبارانە لە یەكیان لە دایكبووی ساڵی 1993یە و دوانیشیان 1991، لەئێستا بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.