
دراوی ئەلكترۆنی بتكۆین لەماوەی 2 هەفتەدا زیاتر لە 9 هەزار دۆلار نرخەكەی بەرزبووەتەوە و یەك بتكۆین گەیشتووەتە 42 هەزار و 749 دۆلار.
پێگەی “كوین دیسك” بڵاویكردووەتەوە، نرخی بتكۆی 3% زیادی كردووە و بەوەش لەماوەی 2 هەفتەی رابردودا 9 هەزار و 638 دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی.
رونیشكروەتەوە، یەك بتكۆین گەیشتووەتە 42 هەزار و 749 دۆلار، ئەوەش لەكاتێكدایە لە مانگی یەكدا نرخەكەی 33 هەزار و 110 دۆلار بووە.
بتكۆی بەناوبانگترین دراوی ئەلكترۆنییە لە جیهاندا، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی تاوەكو ئێستا دروست كەرەكەی نازانرێت كێییە، لەماوەی رابردوشدا نرخەكەی گەیشتە سەروو 63 هەزار دۆلار، بەڵام دواتر دابەزییەوە.
