
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە گردبونەوەیەكدا رایانگەیاند، ئەگەر حكومەت بەردەوامبێت لە وەڵامنەدانەوەی داواكانیان بەردەوامدەبن لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن و لە پەككەوتنی كەرتی پەروەردە ناترسن.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە میانەی گردبونەوەیان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، پێدانی موچە و شایستە داراییەكانیان بە بەردەوامی دوادەكەوێت بە بیانوی نەبوونی پارە لە بانكەكان و چەند بیانویەكی تر.
هێمای بۆ ئەوەشكردووە، داواكاری سەرەكی مامۆستایانی وانەبێژ دامەزراندنی هەمیشەییانە، بەڵام حكومەت نەك ئەو داوایەی بۆ جێبەجێ نەكردوون، بەڵكو دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد حكومەت بڕیاریدا لە كاتی خۆیدا موچە و شایستە داراییەكانیان بۆ دابین بكات، بەڵام لەگەڵیان راستگۆ نەبووە و موچەكانیان دوادەكەوێت یاخود هەر پێیان نادرێت.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی حكومەت بەردەوامدەبن لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن و لە ماوەی رابردوشدا وەك بەرپرسیارێتییەكی پەروەردەیی بایكۆتیان شكاند، بەڵام لە ئێستادا بەردەوام دەبن لە بایكۆت و لە پەككەوتنی كەرتی پەروەردە ناترسن.


