
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو پرۆژە نیشتەجێبونانەی كێشەیان لەسەرە و تەواو نەكراون، بەجۆرێك دەبێت خاوەن پرۆژەكان مافی هاوڵاتیان گەرەنتی بكەن.
محەمەد شوكری لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی كێشەیان لەسەرەو تەواو نەكراون، دەبێت خاوەن پڕۆژەكان مافی هاوڵاتیان گەرەنتی بكەن.
وتوشیەتی، لە كابینەی نۆیەم كێشەی چوار پرۆژەیان چارەسەركرد و پرۆژەكانی دیكەش لە قۆناغی چارەسەركردنن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی سێشەممە خاوەنی یەكەكانی نیتشەجێبوون لە پرۆژەی “سیپا سیتی” لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و باس لەوە دەكەن، وەبەرهێنەكە پرۆژەكەیانی تەواو نەكردووە و مۆڵەتەكەی لێ وەرگیراوەتەوە، كەچی دوبارە مۆڵەتی تەواو كردنی پرۆژەكەی پێ دراوەتەوە.

