
مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكات،، سەرجەم فراكسیۆنەكان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا هاوڕان، ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكرێتەوە بە ئاسانی و لە كاتی خۆیدا دەكرێت.
مونا قەهوەچی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، سەرجەم فراكسیۆنەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و یاسای كۆمسیۆن و هەڵبژاردنەكان هەموار بكرێتەوە و یاخود یاسای هەڵبژاردن بەجێهێشتنی وەك خۆی و هەمواركردنەوەی لیژنەی دەستوور و لەگەڵ ئەوەشدان كە لیژنەیەكی تایبەتمەند دروست بكرێت بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی دەست پێبكاتەوە سەبارەت بە كاراكردنەوەی لیژنەی دەستووری.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، رێز لە بۆچوونی فراكسیۆنەكان دەگرن و لە هەمان كاتدا بۆ یاسای هەڵبژاردنەكان پێویستیان بە سازان هەیە، چونكە بڕیار دراوە بە سازان یەكلایی بكرێتەوە و تەوافوقی سیاسی پێویستە و رەهەندی سیاسی و نیشتمانی هەیە.
سكرتێری پەرلەمان وتوشیەتی، كات كەمیش بمێنێت كێشە نییە ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكرێتەوە، بێگومان بە ئاسانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت.

