
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی ساڵی 2021 ی جوتیارانی هەرێم گەیشتووە و دوای رێكارە كارگێڕییەكان لە رێگەی سایلۆكانەوە دابەش دەكریت.
نەوزاد شێخ كامیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردووە، ئاگاداركراونەتەوە كە چەكی بەشی دەیەمی شایستەی داراییەكانی گەنمی ساڵی 2021ی جوتیاران گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.
وتوشیەتی، دوای ئامادەكاری و رێكارە كارگێڕییەكان چەكی ئەو بڕە پارەیە لە رێگای سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە دابەش دەكرێت بە سەر جوتیاراندا و لە بانكەكان پارەكەیان وەردەگرن.
بەڕێوبەری گشتی بازرگانی وتوشیەتی، بڕی ئەو پارەیەی كە بە چەكی بانكی ناردوویانە بریتییە لە، یەك ملیار و 68 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، یەك ملیار و 672 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، پاریزگای دهۆكیش بڕی 162 ملیۆن دینارە.
