دادگای باڵای فیدراڵی كردنەوەی دەرگای دووبارە خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق بە نادەستوریی زانی.
ئاژانسی هەواڵی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی تانەگرتن لە كردنەوەی دەرگای دوبارە خۆكاندید كردنەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریداوە كە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران نادەستوریە.
دادگاكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە هیچ دەقێكی دەستوری و یاسایی نییە كە رێگەبدات بە ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی بداتێ بۆ دوبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بۆیە ئەو پرۆسەیە نادەستوریەو دەتوانرێت جارێكی تر دەرگا بۆ خۆكاندیدكردن بكرێتەوە، بەڵام بەبڕیاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نەك بەبڕیاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.