
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی عیراق بڕی پێدانی قەرزی لە سندوقی نیشتەجێكردن بۆ دوو مانگی رابردوو بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئاماژەی بەوە كردوە، بڕی خەرجكردن لەمانگی كانونی دووەمی ساڵی 2022 گەیشتۆتە 128 ترلیۆن و 329 ملیۆن و 540 هەزار دینار، هەروەها لەمانگی شوباتدا خەرجكردنی پارە 95 ملیارو 266 ملیۆن و 60 هەزار دینار بوە لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا كەكۆی گشتی خەرجكردنی پارە بۆ سێكتەری نیشتەجێكردن 223 ملیارو 595 ملیۆن و 600 هەزار دینار بوە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی عیراق راشیگەیاندوە، ئەو مامەڵانەی كە تائێستا پشكنینیان تەواو بوە لەدوو مانگی رابردودا 9 هەزارو 509 مامەڵە بون هەروەها ژمارەی ئەو مامەڵانەشی كە لەوماوەیەدا بە ئەلكترۆنی پێشكەشكراون و پەسەند بون 7 هەزارو 384 مامەڵە بون.

