• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له‌ رووسیا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ تاوانه‌كانی جه‌نگ رابگرێت

سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له‌ رووسیا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ تاوانه‌كانی جه‌نگ رابگرێت

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له‌ رووسیا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ تاوانه‌كانی جه‌نگ رابگرێت و جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ربگیرێت.

دوای دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌م له‌ لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئۆكراینا په‌سه‌ند كرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا به‌ زیادیشه‌وه‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه، تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ كه‌سانی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌، قوتابخانه‌ و په‌ناگه‌كانیش كراونه‌ته‌ ئامانج.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “تاوانه‌كانی جه‌نگ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێندرێن. به‌رپرسیاران ده‌بێت له‌ به‌رده‌م یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. رێگه‌ نه‌دان به‌ گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ ماریۆپولی گه‌مارۆدراو و شاره‌كانی دیكه‌ قبوڵكراو نییه‌، پێویسته‌ هێزه‌كانی رووسیا رێگه‌ به‌وه‌ بده‌ن”.

داوایش له‌ رووسیا كراوه‌ به‌په‌له‌ رێڕه‌وی مرۆیی بكرێته‌وه‌ و رێگه‌ بدات كه‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌ سه‌لامه‌تی بگوازرێنه‌وه‌ و هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانیشیان به‌بێ ناوبڕ پێ بگات.

سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له‌ رووسیا ده‌كه‌ن رێز له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا بگرێت و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆكراینا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئۆكراینا كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ربگیرێت.‌‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ رووی سیاسی، ئابووری، دارایی و مرۆیییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاریكردنی ئۆكراینا و جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاماده‌كاریدان بۆ سه‌پاندنی سزای دیكه‌ به‌سه‌ر رووسیادا.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به‌شداری له‌ دانیشتنی یه‌كه‌مین رۆژی لووتكه‌كه‌دا كرد، به‌ واژووكردنی راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاوه‌، هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر رووسیا گرته‌به‌ر.

له‌ دووه‌م رۆژی لووتكه‌كه‌دا، ته‌وه‌ره‌ ئابوورییه‌كان، سیسته‌می بانكیی و ره‌وشی بازاڕ و سه‌رمایه‌ تاوتوێ ده‌كرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

پەرلەمانتارێك: بەكارهێنانی فڕۆكەی سەربازی لەلایەن پاڵێوراوی پارتییەوە قبوڵكراو نییە

Next Post

مامۆستایانی ناڕازی: دەسەڵات پەنای بردووەتەوە بەر هەڕەشەكردن لە مامۆستایان

بەرێوەبەر

Next Post
مامۆستایانی ناڕازی: دەسەڵات پەنای بردووەتەوە بەر هەڕەشەكردن لە مامۆستایان

مامۆستایانی ناڕازی: دەسەڵات پەنای بردووەتەوە بەر هەڕەشەكردن لە مامۆستایان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ