
جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد، سەرەتای مانگی نیسان موچەی مانگی ئادار دابەش دەكرێت.
جوتیار عادل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، دوای فەرمانە هەرێمییەكە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر رێكارە ئەمنی و تەكنیكی و داراییەكان داوە تاوەكو كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن كارەكانی خۆی بكات، بەڵام چاوەڕێی كۆمسیۆن دەكەین بودجەكە بخەمڵێنن، دوای ئەوەش پەسەند دەكرێت.
سەبارەت بە دابەشكردنی موچەی مانگی 3 وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، هەوڵی جدییان داوە و داهات كۆدەكرێتەوە، تاوەكو موچە بەبێ گرفت دابەش بكرێت، هەر كاتێك بودجەی پێویست لەبەردەست بێت وەزارەتی دارایی دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات.
سەبارەت بە كاتی دابەش كردنی وتی، پێشبینی دەكات لەسەرەتای مانگی نیسانەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئادار بكرێت.

