
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، پرۆسە سەربازییەكەی سوپای وڵاتەكەی بۆ راوەدونانی ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستانە لە باكوری عیراق و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
ئەردۆغان رایگەیاندووە، تروكیا لە پرۆسەكانی لە دەرەوە بەردەوامە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەوەی كە بڕوای وایە، ئاسایشی خاكەكەی لە دەرەوە دەستپێدەكات و بەردەوامیش دەبێت تاوەكو ئەو كاتەی سنورەكانی باشور بەشێوەیەكی باش كۆنترۆڵ دەكرێن و كەس ناتوانێت دزە بكاتە ناو وڵات.
رونیشیكردووەتەوە، پرۆسەكە وەك هەر پرۆسەیەكی تری توركیا و بەتەواوەتی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ئەوەش لە چوارچێوەی بەڵێننامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكەوتنەكان لەگەڵ وڵاتە هاوسێكان، توركیا زۆر باش دڵنیا دەبێتەوە لەوەی كە هیچ زیانێك بە مەدەنییەكان و میراتی كلتوری نەكەوێت، تاوەكو ئەمڕۆش هیچ تۆمەتێكی لەو شێوەیەی رووبەڕوو نەكراوەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردودا سوپای توركیا پرۆسەیەكی سەربازی تری لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد و ئەوەش كاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی عیراقی لێكەوتەوە.
