
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی رایگەیاند، ئەگەری هەیە رۆژانی جەژن كەش و هەوا بگۆڕێت و باران نەمێنێت، ئەم شەپۆلی بارانبارینە تاوەكو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.
ئاسۆ كەمال لەبارەی كەش و هەوای رۆژانی جەژن لە پارێزگای سلێمانی وتویەتی، شەپۆلی بارانبارین تاوەكو شەممە و یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و شەپۆلەكە بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، ئەگەری گۆڕانی كەش و هەوا هەیە و بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز بارانبارین نەمێنێت.
ئاشكراشیكردووە، تاوەكو ئێستا لە سلێمانی 387 میلیمەتر باران باریوە، لەكاتێكدا ساڵی پار تاوەكو ئەم ساتە 401 میلیمەتر باریبوو.
لای خۆشیەوە كەشناسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بارانبارین دەست پێدەكات، لەناوچە شاخاوییەكانیش باران بارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و لە كاتەكاتی دەرنگانی شەو باران بارین نامینێت، سبەینێ پێنجشەممەش، لە دوای نیوەڕۆدا لەكات و شوێنی جیاوازدا نمەباران دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان بارانی بەلێزمە دەبارێت.
