سه‌رۆككۆماری توركیا كه وڵاته‌كه‌ی یه‌كێكه له ئه‌ندامه به‌هێزه‌كانی ناتۆ، دژایه‌تیی خۆی بۆ ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید له ناتۆدا ڕاگه‌یاند.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌ندامێتیی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ وتی “له ئێستادا به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆچوونێكی ئه‌رێنیمان نییه”.
ئه‌ردۆگان هۆكاری ناڕازیبوونی ولێته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و دوو ولێته و ولێتانی دیكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا په‌نای په‌كه‌كه و چه‌ندین ڕێكخراوی دیكه‌ی دوژمنی توركیایان داوه.
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرده كه “ئه‌و ولێتانه ڕێگه‌یان به ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و ئه‌و ڕێكخراوانه داوه وه‌كوو په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانه‌كانیاندا چالاك بن، بۆیه له پرسی ئه‌ندامێتیی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ، ناكرێت ڕووانگه‌یه‌كی ئه‌رێنییان هه‌بێت”.
ئه‌ردۆگان جه‌ختی كرده‌وه پێشتر سه‌باره‌ت به یۆنان هه‌ڵه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ناتۆوه كردووه و، وه‌كوو توركیا نایانه‌وێت هه‌ڵه‌ی دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.
جێگه‌ی باسه ڕێكخراوی ناتۆ كه له 30 ئه‌ندام پێكهاتووه، هه‌ر ولێتێك مافی ڤیتۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌ندامێتیی ولێتێكی نوێ‌دا هه‌یه و، دژایه‌تیی توركیا بۆ ئه‌و دوو لێته، ڕێگر ده‌بێت له به‌ئه‌ندامبوونیان.