سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌گاته شاری سلێمانی و سه‌ره‌تا به‌شداری له رێوڕەسمی دەرچوانی خولی 16ی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ده‌كات و پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆده‌بێته‌وه و ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كانیش له ده‌باشان ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان ، كاتژمێر 10:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له قه‌ڵاچوالان به به‌شداری به‌رپرسانی باڵای حكومی و حزبی رێوڕەسمی دەرچوانی خولی 16ی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وتاری هه‌ریه‌كه له د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌خوێنرێته‌وه.
دوای ته‌واوبونی مه‌راسیمی دەرچوانی خولی 16ی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ده‌باشان ده‌كات و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به به‌شداری ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتو، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و ژمارەیەک حزب و کەسایەتی دیکەش ده‌كات له‌وانه پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، “سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه و نێچیرڤان بارزانی به سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات له شاری سلێمانی”.