
سه‌رۆكی پارتی كۆمارییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی 20.000.000 (بیست ملیۆن) دۆلار و پاشان 10.000.000 (ده ملیۆن) دۆلار بۆ ئه‌مریكا له رێگای دو دامه‌زراوه‌وه كه له پێناو خوێندكاران دامه‌زراون، ئه‌ردۆگان هه‌وڵده‌دات له توركیا هه‌ڵبێت.
كه‌مال كلیچدار ئۆغلو، سه‌رۆكی پارتی كۆمارییه‌كانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دو دامه‌زراوه‌ی نزیك له حكومه‌ت به ملیۆنان دۆلاریان ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كردوه له كاتێكدا ئه‌و دو دامه‌زراوه‌یه له پێناو خوێندكاران‌دا بونیادنراون.
وتیشی، “هه‌ردو دامه‌زراوه‌ی تۆڕی گه‌نجانی توركیا (TÜRGV) و (ENSAR) دو دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تن به‌خوێندكاران له‌كاتێكدا زۆر له حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه نزیكن، ده‌ستیان هه‌بوه له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار و ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دامه‌زراوه و پاڵپشتی كردنی خوێندكارانه‌وه نییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئه‌و دو دامه‌زراوه‌یه له پێشه‌كیدا 20.000.000 (بیست ملیۆن) دۆلار و پاشان 10.000.000 (ده ملیۆن) دۆلاریان ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كردوه، بۆ جاری دوه‌م 20.000.000 (بیست ملیۆن) دۆلار و پاشان 10.000.000 (ده ملیۆن) دۆلاریان ره‌وانه‌ی هه‌مان وڵات كردوه، لیستی ناردنه دره‌وه‌ی دۆلار و پاره‌كان كۆتاییان نییه و ته‌واوی ئه‌و لیستانه‌ش به به‌ڵگه‌وه له‌لامان پارێزراون، هه‌ر هه‌مان دو دامه‌زراوه 1.000.000.000 (یه‌ك ملیار) لیره‌ی توركییان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردوه”.
كلیچدار ئۆغلو، باسی له‌وه‌شكردوه، “كێ ئه‌م پارانه‌ی داوته ئه‌و دو دامه‌زراوه‌یه؟ چۆن ئه‌م پارانه‌یان ده‌ستكه‌وتوه؟ ئه‌ی بۆچی ته‌نها ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كراون؟ بۆ دۆلار و لیره ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێت؟ كێ فه‌رمان دروستكردن و بونیادنانی ژیانی له‌و وڵاته پێداون؟”.
ئاشكراشیكردوه، “ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت له توركیا هه‌ڵبێت و ئێستاش له سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌دایه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا شكست بهێنێت، ئه‌و پاره و قوتی هاوڵاتیان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات تا له ده‌ریشه‌وه له‌سه‌ر قوتی هاوڵاتیان له ژیان و خۆشگوزه‌رانییه‌كانی به‌رده‌وامبێت”.


