سبه‌ینێ دیداری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات دیداره‌كه تێكه‌ڵ به‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەکرێت و بڕیاره چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت.
پێشتر كۆنفرانسی دیداری یه‌كێتی له دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه وشاره‌زوور و راپه‌رین و به‌غداو خانه‌قین و سلێمانی به مه‌به‌ستی گوێگرتن و وه‌رگرتنی پێشنیار و ره‌خنه‌كانه به‌ڕێوه‌چوو.
دیداری یه‌كێتی هه‌وڵێكه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی توانا حزبیه‌كان بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی خواستی چاكسازی له دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانی حزب و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و دیدگای یه‌كێتی بۆ كۆی پرسه‌كان، ئه‌م دیداره بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه‌و نیشتمانییانه‌یه بۆ تاوتوێ كردنی واقعی ئێستای یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانییه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیدگایه‌كی نوێوه ئاماده‌بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات و سه‌ره‌نجام باشتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر، كوردستانێكی ئاوه‌دان بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی، فه‌راهه‌م بكات.