
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: دوو مانگی داهاتوو بۆ حكومەت و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت.
لەپرێس كۆنفرانسێكدا عەلی حەمە ساڵح وتیشی: لەمانگی شەش و حەوتی داهاتوودا فشارەكانی حكومەتی عیراق و وەزارەتی نەوت زۆر زیاتر دەبن لەسەر هەرێمی كوردستان، لەمانگی حەوتدا دادگایەكی پاریس هەیە لەسەر توركیاو فرۆشتنی نەوتی هەرێم داوای 26 ملیار دۆلار دەكات، فشارەكانی عیراق بۆ دوو كێڵگەی سەرەكی نەوتی هەرێم دەستپێدەكات كە كێڵگەكانی خورمەڵەو قادر كەرەمە ئەگەر بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بە رێككەوتن ئەم كێشەیە چارەسەر نەكەن كێشەی گەورە بۆ دۆسیەی نەوت و موچەی فەرمانبەران و گوزەرانی هاووڵاتیان دروست دەبێت، چونكە ئەگەر عیراق بەهەر رێگەیەك فشار لەسەر هەرێم بكات زۆر جیاوازە لەوەی هەرێم بە رێككەوتن بیكات لەگەڵیدا، بۆیە رێگەی دروست ئەوەیە لە زوترین كاتدا بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ بكەن لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.
لەبەشێكی تردا ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان وتی: ئێستا پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی 5 ئامادەیە، 500 ملیۆن دۆلای داهاتی نەوت، لەمانگی رابردو هیچ داهاتێك بۆ موچە خەرج نەكراوە واتە دوو مانگی داهاتی ناوخۆ و 900 ملیۆن دۆلار ئامادەیە لەكاتێكدا موچە نزیكەی 600 ملیۆن دۆلای پێویستەو هیچ بەهانەیەك نیە بۆ دواخستی موچە.
لەبارەی هەڵبژاردنەوە عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند: لایەنەكان موزایەدە دەكەن و رێككەوتنێكی سیاسی كراوە بۆ دواخستنی پەرلەمانی كوردستان، دیاریش نیە واكەیە تا كەیە، ئەوان رێككەوتون كە پرسانەی جێی ناكۆكین وەك یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆن تا رێككەوتنی لەسەر نەكەن نابێت تێبپەڕێت ناشڵێن كەی رێكەدەكەون واتە تا لایەنەكان رێكنەكەون یاسای هەڵبژاردن هەموار ناكرێتەوە.


