د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت، تائێستا لەسەر داواكاری هیچ پەرلەمانتارێك دەنكێ حەبی پاراستۆل لەلایەن بەغداوە بۆ سلێمانی نەنێردراوە.
د.سەباح لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، كێشەی دەرمان پەیوەندی بەپارەی نەختینەوە هەبووە لەبانەكەكاندا، لە هەندێك شوێن كەرتی تەندروستی دەبێتە شوێنی موزایەدەی سیاسی و تۆمەتباركردنی كەسانێك، بەتایبەت ناردنی دەرمان لەلایەن بەغداوە كە لەلایەن هەندێك پەرلەمانتارەوە كراوەتە بابەتی موزایەدەی سیاسی.
وتیشی، بۆیە تاوەكو ئێستا یەك بڕە دەرمان تەنانەت یەك حەبی پاراستۆل و پێداویستی پزیشكی لەسەر داواكاری هیچ پەرلەمانتارێك لەم خولەی پەرلەماندا نەگەیشتووەتە سلێمانی، جگە لە پشكی سلێمانی خۆی.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داواش دەكات، بابەتی دەرمان نەكرێتە موزایەدە، هەندێك پەرلەمانتار رۆشتوون لەتەنیشت ژمارەیەك كارتۆن و دەرمان وێنە و ڤیدیۆیان گرتووە كە گوایە بۆ سلێمانیان ئامادەكردووە و نەهاتوون بیبەن، هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستیەوە، جێی شەرمە پەرلەمانتارێك بگاتە ئەو ئاستەو ئەوەشی وێنە و ڤیدیۆیان لەگەڵ كردوە دەرمان نەبووە، پێداویستی پزیشكی بوو، بۆیە تەحەدایان دەكات ئەگەر لەسەر داواكاری ئەوانە بۆ سلێمانی با ئەو نوسراوی تەندروستی عیراق یان هەر لایەنێكی تر دەریكردووە بۆ ناردنی دەرمانە ئەوا ئامادەیە دەست لەكاربكێشێتەوە.