
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌هۆی مه‌ترسی كه‌مبونه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وڵاته‌كه‌ی، باری نائاسایی له سه‌رجه‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا راگه‌یاند.
له لێدوانێكدا جۆ بایدن تایبەت بەو مەترسیانەی لەڕوی دابینكردنی وزەوە روبەڕوی وڵاتەكەی بونەتەوە رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هۆكار هه‌ڕه‌شه له توانای ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه پێویستی پێیه‌تی.
وتیشی، “به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌ستبونی توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پێویست بۆ دابینكردنی خواستی به‌كاربه‌ران، باری نائاساییمان راگه‌یاندوه، بۆئه‌وه‌ی بتوانین روبه‌ڕوی ئه‌و مه‌ترسیانه ببینه‌وه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت روبده‌ن”.
جۆ بایدن له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌ی كاره‌با بڕیاریشداوه، هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و ئامێری تایبه‌ت به سود وه‌رگرتن له‌تیشكی خۆر بۆ وزه، بۆ ماوه‌ی دو ساڵ له باجی هاورده‌كردن به‌خشیوه كه له كه‌مبۆدیا و مالیزیا و تایلاند و ڤێتنامه‌وه هاورده ده‌كرێن.
پێشتر هاوڵاتیانی چه‌ند ویلایه‌تێك له رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی رۆژئاوای ئه‌مریكا هۆشدارییان داب‌و له ئه‌گه‌ری پچڕانی كاره‌با له هاوینی ئه‌مساڵدا به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و وشكه‌ساڵی به شێوه‌یه‌كی نائاسایی.


